ئەندامانی کورد لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گۆڕانکاری بەسەرداھات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەندامانی کورد لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گۆڕانکاری بەسەرداھات

ناوی ئەندامانی کورد لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا دێت ناوی كەسە دیاریكراوەكانی ئەم دادگایە ڕادەگەیەندرێت.

دوای ئەوەی ناوی ئەندامانی کورد لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەریەكە لە (دیار محەمەد ئەمین) دادوەری یەکەمی دادگای باری کەسی ھەولێر و (عەبدوڕەحمان سلێمان) سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دھۆک وەک ئەندامی ھەمیشەیی دادگای باڵای فیدراڵی دیاریکران.

هاوكات (تاھیر سلێمان) سەرۆکی دادگای نەوجەوانانی دھۆکیش وەک ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی دیاریکراوە، چونكە دادگاكە لە سەرۆک و جێگر و ١١ ئەندام پێکدێن و چوار لە ئەندامەکان یەدەگن. 

لە رۆژی ١٨ی ئادار ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی پەسەندکرد کە لەساڵی ٢٠١٥ەوە یەکێکە لە دۆسیە ناکۆکی لەسەرەکان.

 

هه‌واڵی گرنگ