وەزارەتی پەروەردە ڕایگه‌یاند، تا وەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوەیی دەمێننەوە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8-4-2021 ڕایگه‌یاند: تا وەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی - ناحکومی) بە داخراوەیی دەمێننەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە .