رێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند: لە رۆژانی داھاتوودا ملیۆنان دۆزی ڤاکسین رەوانەی عێراق دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا نوێنەرایەتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە عێراق، رایگەیاند: ئەگەر ھاوڵاتیان پابەندی رێکارەکانی تەندروستی بن و ڤاکسینیان پێبدرێت، ئەگەری زۆرە لە رۆژانی داھاتوودا ژمارەی تووشبوان کەم ببێتەوە، چونكە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
ئاشكراشیكردوە: ڕیارە لە رۆژانی داھاتودا، ملیۆنان ڤاکسین رەوانەی عێراق بکرێت، وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ کەمکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا درێغی نەکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیھانی کردووە.