ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاشكراكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاشكراكرا

لە كۆبوونەوەی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێم، گفتوگۆ لەبارەی پێويستى و گرنگيى يه‌كڕيزى، ته‌بايى، گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كرا‌.

له‌ سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌، په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆكی هەرێم بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ هاوكێشه‌ سياسييه‌ تازه‌كاندا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێڕ ـ به‌غدا، ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا ـ عێراق و به‌شدارى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان تيايدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌يوه‌نديى نێوان پێكهاته‌ و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، تاوتوێ كرا.

له‌بەشێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانين بۆ ده‌ستپێشخه‌ريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، له‌ كه‌شێكى ڕاشكاو و كراوه‌دا كێشه‌ و نيگه‌رانييه‌كان خرانه‌ ڕوو و جه‌خت له‌ پێويستى و گرنگيى يه‌كڕيزى، ته‌بايى، گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كرايه‌وه‌.

هاوكات كۆبوونه‌وه‌ په‌سندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراقى به‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له‌ به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست ياساكه‌ جێبه‌جێ بكرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتيان و دۆخى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له‌ چوارچێوه‌ى سيستمى فيدرڵيدا.

 

هه‌واڵی گرنگ