سەرۆكی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: وڵاتەكەی بۆ ساڵی (2021)، نزیكەی (140) هەزار كەس لە كەرتی گشتی، دادەمەزرێنێت.
(هەیسم جبووری) سەرۆكی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری (بەغداد ئەلیەوم) ی ڕاگەیاندووە: بەپێی یاسای بودجەی ئەمساڵ، (68) هەزار كەس تایبەت بە كەرتی تەندروستی لە پزیشك و پەرستیارو دەرچووی بەشە پزیشكییەكان، دادەمەزرێنرێن.
بە وتەی جبووری: (70) هەزار كەسی تریش لە سەرجەمی وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان، دادەمەزرێندرێن.
جبووری ئاماژەی بەوەشكردووە: (15) هەزار كەس لەوانەی دادەمەزرێنرێن، لە یەكەمی كۆلێژەكان و خاوەن بڕوانامە بەرزەكان دەبن.
جبووری، هیچ ئاماژەیەكی بەوە نەكردووە، ئایا ئەو دامەزراندنانە، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە یان نا.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ (بەرهەم ساڵح) سەرۆك كۆماری عێراق، یاسای بودجەی پەسەند كرد.