سەرۆكی ئیتاڵیا هێرش دەكاتە سەر سەرۆكی توركیا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی ئیتاڵیا هێرش دەكاتە سەر سەرۆكی توركیا

 

 

سەرۆك وەزیری ئیتاڵیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەی لە سەرۆكی توركیا گرت لە بەرامبەر شێوەی ڕەفتاری لەگەڵ خانم (ئۆرزۆلا فۆن دێر لاین) سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا.

(ماریۆ دراگی) لە ڕۆما پـرسیاری لێكرا لە بارەی چۆنیەتی مامەڵەی (ڕەجەب تەیب ئەردوگان) ی سەرۆكی توركیا كاتێك ئۆرزۆلاو شارڵ میشێل سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا بە سەردانێكی فەرمی ڕۆژی سێشەممە چوون بۆ لای، بەڵام بەپـێی پـرۆتۆكۆلی دیپـلۆماسی ڕەفتار لەگەڵ خانم ئۆرزۆلا نەكراو كورسیـیەكی بۆ تەرخان نەكرا كە لە ئاست پـۆستەكەیدا بێت، بەپـێی پـرۆتۆكۆل دەبوایە كورسیـیەكانی هەرسێ ڕێبەر وەك یەك بوونایە.

(ماریۆ دراگی) لە وەڵامی پـرسیاری ڕۆژنامەوانەكە وتی: لەگەڵ ئەو كەسانە، با خۆیان چۆنن وەها ناویان بەرین، دیكتاتۆرەكان، ...."

پاشان وتی: بێ گومان لەگەڵ شێوەی هەڵسوكەوتەكەی ئەردوگان نیم و پـێموایە ڕەفتارێكی ناشیاوبوو، زۆر بە داخم بۆ ئەو سووكایەتیەی بە ئۆرزۆلا فۆن دێر لاین سەرۆكی كۆمسیۆن كرا.

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی چۆنیەتی پێشوازیكردنی ئەردوگان لەم دوو ڕێبەرە باڵایەی یەكێتی ئەوروپا ناڕەزایی زۆری لێكەوتەوەو ژمارەیەك لە كاربەدەستانی ئەوروپا ڕەخنەیان لە كاربەدەستانی توركیا گرت، بۆیە (مەولود چاوش‌ ئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە ئەنقەرە وتی: تیمی پـرۆتۆكۆلی شاندی ئەوروپا هۆكاری ڕووداوەكە بووە، بەڵام ئەنجوومەنی ئەوروپا ئەو ئیدیعایەی چاوش‌ ئۆغڵۆی ڕەتكردەوەو وتی: ئەندامانی تیمی پـرۆتۆكۆلی ئەوروپا ڕێگەیان پـێنەدرابوو بەر لە كۆبوونەوەكە بچنە ناو ژووری كۆبوونەوەكە.

 

هه‌واڵی گرنگ