پێشكەوتنێك لە تەكنۆلۆژیای گسكی كارەباییدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشكەوتنێك لە تەكنۆلۆژیای گسكی كارەباییدا

 

 

كۆمپانیای دایسۆن گسكێكی كارەبایی بەرهەمهێناوە كە تیشكی لەیزەر بەكاردەهێنێت بۆ گەڕان بە دوای تەپوتۆزو پیسیدا.

كۆمپانیای دایسۆنی بەریتانی تایبەتمەند بە ئامێرە كارەباییەكانی ناوماڵ، تەكنۆلۆژیایەكی نوێی بەكارهێناوە لە دروستكردنی گسكێكی كارەبایی بێ وایەردا كە لەكاتی كاركردنیدا تیشكێكی لەیزەری سەوز لەسەر دەمی گسكەكە دادەگیرسێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی هەموو جۆرە پیسی و تەپوتۆزێكی سەر زەوییەكە لاببات.

ئەو گسكە هاوشێوەی مرۆڤ كاردەكات و دەتوانێت دانەوێتەوەو ئەو تەنە بچووك و وردانە كۆبكاتەوە كە بە چاوی ئاسایی نابینرێت، هەروەها ئەم جۆرە گسكە بۆ بەكارهێنانی لەسەر زەوی تەختەو زەوی كاشی و چیمەنتۆش بەكاردێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە شاشەیەك لە بەشی پێشەوەی گسكەكە دانراوەو هەموو ئەو شتانە نیشان دەدات كە لە رێگەی دەمەكەیەوە هەڵیمژیووەو بڕی ئەو تەنانەش حیساب دەكات كە پاكی كردۆتەوە.

هەروەها جۆرە تەكنیكێك بەو گسكەوە پەیوەستكراوە كە دەزانێت چ شوێنێك پێویستی بەوەیە پیسی لێ لاببرێت و ئەگەر شوێنێكیش پاك بێت، هیچ كار ناكات و وزەی خۆی بەكار ناهێنێت، ئەمەش یارمەتی گشكەكە دەدات بۆ پاشەكەوتكردنی وزەی پاترییەكەیی و تەمەنی پاترییەكەی درێژتر دەكاتەوە.

وتەبێژی كۆمپانیای دایسۆن ئاماژەی بەوەشداوە كە گسكەكە بە بزوێنەری (Dyson Hyperdymium) كاردەكات و دەتوانێت بێ وەستان ماوەی یەك سەعات كاربكات و لە خولەكێكدا (125) هەزار جار دەسوڕێتەوەو بەمەش دەبێتە بەهێزترین گسكی بێ وایەر لە بازاڕەكانی جیهانداو نرخەكەشی نزیكەی (700) دۆلاری ئەمریكیە.

ئەو وتەبێژە هەروەها دەڵێت: هەرچەندە نرخی گسكەكە گرانە، بەڵام ماڵێكی زۆر پاك و بریسكەدارو خاڵی لە تەپوتۆزو پیسی پێویستی بە گسكێكی لەو جۆرەیە.

 

كەشتی نوح

 

هه‌واڵی گرنگ