هێرشێك بۆسەر بنكەی عەین ئەسەد پوچەڵكرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێرشێك بۆسەر بنكەی عەین ئەسەد پوچەڵكرایەوە

 

 

شانەی ئەمنی عێراقی رایگەیاندووە، هێرشێكیان بۆسەر بنكەی ئاسمانی (عەین ئەسەد) لەسنووری پارێزگای ئەنبار پوچەڵ كردۆتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی شانەی ئەمنی عێراقی، درەنگانێكی شەوی رابردوو هێزەكانی لیوای (29) ی پیادەی سوپا دەستیان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری (هینۆ) كە لەسەر شەقامی گشتی هیت – بەغدا و بەتایبەت لەناوچەی (بەستامیە) وەستابوو، دوای پشكنین دەركەوت كە سەكۆیەكی مووشەكی لەسەر بووە بە (24) مووشەكەوەو ئاڕاستەی بنكەی (عەین ئەسەد) كرابوو، كە هێزەكانی سوپای ئەمریكای لێنیشتەجێییە.

هەروەها باسیش لەوەكراوە، دوای پوچەڵكردنەوەی هێرشەكە، هێزە ئەمنییەكان دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە.

 

هه‌واڵی گرنگ