لێبووردنی نێودەوڵەتی رەخنە لەدەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لێبووردنی نێودەوڵەتی رەخنە لەدەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرێت

 

 

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێكیدا ڕەخنەی لە شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران گرت.

ڕێكخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێكیدا كە سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان بڵاویكردۆتەوە، ڕەخنەی لە شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران گرت.

ئەم ڕێكخراوەیە نووسیویەتی، هێزەكانی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان، بە زۆرەملێ دەیان كەس لە ناڕازیانیان قۆڵبەست كردووە، هەروەها لەم راپۆرتەدا نووسراوە كە هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە خۆپێشاندانەكانی مانگی حوزەیران لە شاری دهۆك، (167) فەرمانبەر، مامۆستا، چاڵاكی مەدەنی و ڕۆژنامەوانیان قۆڵبەست كردووە.

هەروەها ئاماژەیان بۆ ناڕەزاییەكانی شاری سلێمانی كردووەو وتوویانە: زێدەڕۆیی لە توندوتیژی بۆتە هۆی مردنی ناڕازیان و ئاماژەیان بۆ داخرانی نووسینگەی هەواڵدەرییەكان و كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكان كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ