كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ كەش و هەوا گۆڕانكاری بەسەردا بێت و لەناوچە شاخاوییەكان باران ببارێت و هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، كەش و هەوای پارێزگاكانی هەرێم گۆڕانگاریان بەسەردا دێت و پلەكانی گەرماش تۆزێك دادەبەزن.