ئێوارەی دوێنێ گەنجێكی شاری كەركوك بۆ گەشت و سەیران ڕووی كردۆتە بەنداوی كۆچەك و لەكاتی مەلەوانیدا خنكاوە.
گەنجەكە تەمەنی (17) ساڵەو ناوی (ئەحمەد حوسێن) ەو دانیشتووی گەڕەكی (ڕەحیم ئاوا) ی شاری كەركوكەو لە بەنداوی كۆچەك خنكاوەو گەڕان بەدوای تەرمەكەی لەلایەن تیمەكانی فریاگوزاری بەردەوامەو تاكو ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.