"بازاڕەكانی كوردستان وەك سیستەمی وەحشییەتی سەدەكانی 18 و 19 یە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"بازاڕەكانی كوردستان وەك سیستەمی وەحشییەتی سەدەكانی 18 و 19 یە"

 

 

مامۆستایەكی زانكۆی سەڵاحەددین پێی وایە دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی كاریگەری هەیە لەسەر ناجێگری نرخ، حكومەتیش هیچ ڕۆڵێكی نییە، نە فرۆشیارە نە بەرهەمهێنەو تەنها قسە دەكات.

(د. ئەیوب سماقەیی) مامۆستای زانكۆ لەبارەی گرانی بازاڕ رایگەیاند، لەبەر نەبوونی سیستەمێكی ئابووری تۆكمە، چاودێری بازاڕ، نەبوونی ویژدان و قۆرخكاری، ئەم هەڵبەزو دابەزە دروست دەبێت و كۆنتڕۆڵ ناكرێت.

دەربارەی چۆنییەتی چارەسەكردنی دۆخەكە، (د. ئەیوب) بۆ رۆژ نیوز وتی: چارەسەر ئەوەیە حكومەت خۆی بێتە ناو پرۆسە ئابوورییەكەوە بۆ ئەوەی خەڵك سوودمەندبێت، حكومەت هەم وەبەرهێنان بكات و هەمیش ببێتەوە بە ڕكاربەرو ململانێی بازرگانان بكات، بەڵام حكومەت لەبری چارەسەر تەنیا قسە دەكات.

(د. ئەیوب سماقەیی) ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا ڕوودەدات، لە سیستەمی وەحشییەتی سەرمایەداری سەدەكانی (18 – 19) دەچێت، كە هیچ قازانجێكی بۆ هاوڵاتی نییە.

جێگەی ئاماژەیە، پێشترو لە كاتی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دینار، (نەبەز عەبدولحەمید) قائیمقامی هەولێر ڕاگەیاندبوو: هەموو بازرگان و فرۆشیارێك لە بازاڕەكاندا بۆیان هەیەو حەقی خۆیانە بەڕێژەی (20%) نرخی كاڵاكانیان بەرزبكەنەوە، بەڵام ڕێگانادەین لەم ڕێژەیە زیاتر بە هیچ شێوەیەك نرخی كاڵاكان بەرزبكرێتەوە، كەچی ئێستا نرخی هەندێك لەكەل و پەلەكان بەڕێژەی (100%) بەرز بۆتەوە كەچی حكومەت و بەرپرسان هیچ ڕێگرییەك ناكەن و خۆیان بێ‌ دەنگ كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ