شارێكی كۆن دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارێكی كۆن دۆزرایەوە

 

 

تیمێكی شوێنەوارناسی لە میسر ڕایانگەیاند، شارێكیان دۆزیوەتەوە كە پێیان وایە هەزاران ساڵ كۆنەو كەوتۆتە ژێر لـمەوە.

تیمەكە دەڵێت پاش چەندین هەفتەی كاركردن بۆ لابردنی لم، ئەوان شارێكی گەورەیان دۆزییەوە كە لە دۆخێكی باشدایە، نزیكەی هەموو دیوارەكانی ماون و ژوورەكان پڕن لە كەرەستەی پێداویستی ڕۆژانە.

(بێتسی بریان) پرۆفیسۆری شوێنەواری میسر لە زانكۆی جۆنس هۆپكنس لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دۆزینەوەی شاری ونبووی ئاتەن، نزیك لوكسەر، شوێنی دۆڵی پاشاكان دووەمین دۆزینەوەی شوێنەواری گرنگە لە پاش دۆزینەوەی گۆڕی (تووت عەنەخ ئاموون) ەوە.

بریان وتیشی: ئاتەن سەرنجێكی دەگمەنمان بۆ ژیانی میسرییە كۆنەكان دەداتێ لەو كاتەی كە ئیمپراتۆریەتەكە لە دەوڵەمەنترین كاتیدا بوو.

شوێنەوارناسی بەناوبانگی میسرو وەزیری پێشووی شوێنەوارناسی (زاهی حەواس) بەڕێوەبەرایەتی تیمی شوێنەوارناسییەكەی كردووەو دەڵێت: چەندین تیمی بیانی بەدوای ئەم شارەدا گەڕاون، بەڵام نەیاندۆزییەوە.

شوێنەوارناسان لەو بڕوایەدان مێژووی ئەم شارە بۆ سەردەمی ئامین هۆتێپی سێهەم بگەڕێتەوە كە لە ساڵی (1391 بۆ 1353) ی پێش میلاد دەسەڵاتی هەبووە.

 

هه‌واڵی گرنگ