ئێوارەی دوێنێ هەینی ڕوداوێكی شەڕەتەقە لە پیرەمەگرون ڕویداو بەهۆیەوە شەش كەس بونەقوربانی و كەسێكیان گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری كوردیو لە پیرەمەگرونەوە پێی ڕاگەیاندین: ئێوارەی دوێنێ هەینی لە گوندێكی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون ڕوداوێكی شەڕەتەقە روویداوە لە نێوا دوو بنەماڵەداو بەهۆیەوە شەش كەس برینداربوون.
هەروەها ووتیشی: لەدوای گەیاندنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە، یەكێك لەبریندارەكان گیانی لەدەستداوە.