سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات


راوێژكاری باڵای كاروباری سیاسەتی دەرەوەی سەرۆكایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای كاروباری سیاسەتی دەرەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر سەردانی بەغدا دەكات.

ووتیشی: بڕیارە لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاكان و كاربەدەستانی حكومەتی ناوەندی كۆببێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ