كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە رۆژی یەكشەممەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن ئێوارە نمەباران و هەورەتریشقە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمشەو ئاسمانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوری هەرێم پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و ئاسمانی ناوچەكانی رۆژهەڵات نیمچەهەور دەبێت و ئەمرۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ئێوارە و شەودا نمەباران هەورە تریشقە دەبێت و خێرایی با (10-20)كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

ئەوەشی خستەڕوو: لە رۆژی یەكشەممەوە پلەكانی گەرما تارادەیەك دادەبەزن و پێشبینیش دەكرێت دابەزینی پلەكان گەرما تا چەند رۆژێك بەردەوام بێت بە تایبەت لە ناوچەكانی باكوری هەرێم.

 

هه‌واڵی گرنگ