كۆمیسیۆنی باڵا: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمیسیۆنی باڵا: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا لە ١٠ی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا، ئەنجام دەدرێت .

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە: ھەڵبژارنی پێشوەختەی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا لە ١٠ی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا، ئەنجام دەدرێت و پاشگەزبوونەوە لە وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە نییە و پڕۆسەكەیش لە ١٠ی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە راگەیەنراوەكەدا داوای لەو ھاووڵاتییانەی كە مافی دەنگدادنیان ھەیە كردووە كە بەرلە ١٥ی ئەم مانگە، سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن و داتاكانیان نوێ بكەنەوە.

لە مانگی ئاداری رابردوودا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو، ٣٠ی ھاوپەیمانی كە لە ٢٥٠ پارت پێكھاتوون، پەسەندكراون بۆ ئەوەی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا بكەن.

پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو، ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشدارییكردنیان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە كە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەكەمی داھاتوودا، بەڕێوەبچێت.

 

هه‌واڵی گرنگ