پەرلەمانتارێك: پارتی و یەكێتی هەرجارەو بەجۆرێك سیناریۆیەك دروست دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك: پارتی و یەكێتی هەرجارەو بەجۆرێك سیناریۆیەك دروست دەكەن

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پەسەندكردنی یاسای بودجە لەپەرلەمانی عێراق و جێگیركردنی پشكی كورد هیچ دەستكەوتێكی بۆ موچەخۆرانی هەرێم نەبوو وە پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی ئەو شكستەی خۆیان پەردەپۆش بكەن ، هەڵساون بە چەواشەكردنی خەڵك.

ڕوپاك احمد وەرتی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: هەردوو پارتی سیاسی كاتێك بیانەوی خەڵك چەواشە بكەن هەرجارە و بەجۆرێك سیناریۆیەك دروست دەكەن و خەڵكی پێوە سەرقاڵ دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو: پەسەندكردنی یاسای بودجە لەپەرلەمانی عێراق و جێگیركردنی پشكی كورد هیچ دەستكەوتێكی بۆ موچەخۆرانی هەرێم نەبوو وە پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی ئەو شكستەی خۆیان پەردەپۆش بكەن ، هەڵساون بە چەواشەكردنی خەڵك كە گوایە نێوانی پارتی و یەكێتی خراپە وە وەڵام و وەڵامكاری لەنێوان وەزیرێكی پارتی كە وەزیری شارەوانیە و جێگڕی سەرۆكی حكومەت قوباد تاڵەبانی هەبووە ، بەجۆرێك خەڵك چەواشە دەكەن كە قوباد تاڵەبانی زەوی دابەش دەكات لەوەڵامدا وەزیری شارەوانی دەڵێت ئەمە یاسا شكێنیە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم وەڵام و وەڵامكاریە وای كردووە كە ڕۆژێكی سۆشیال میدیا بەرێ بكەن بە سەرقاڵكردنی خەڵك ، كەچی لەئەسڵدا پارتی و یەكێتی هیچ عەیبێكیان نیە و لەنێوان خۆیان ڕێككەوتون كە بەردەوام بن لە دزی و بەهەدەردانی پارەی ئەم میللەتە و دابەشكردنی لەنێوان خۆیان و لەسەر قوتی خەڵك بژین.

 

هه‌واڵی گرنگ