ئالودەبویەكی یاری PUBG دیمەنەكانی یاریەكە لەسەر كەسوكارەكەی دوبارە دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئالودەبویەكی یاری PUBG دیمەنەكانی یاریەكە لەسەر كەسوكارەكەی دوبارە دەكاتەوە


ئالودەبویەكی یاری PUBG لە ژیانی راستیدا دیمەنەكانی یاریەكە دوبارە دەكاتەوە و ژمارەیەك ئەندامی خێزانەكەی خۆی دەكوژێت و بریندار دەكات.

ماڵپەڕی ARY News ی پاكستانی بڵاویكردوەتەوە: پیاوێك بەناوی "بیلال" كە ئالودەبوی یاری PUBGیە، دیمەنەكانی یاریەكە لە ژیانی راستیدا دوبارە دەكاتەوە و تەقە لە خوشكی ژنەكەی و هاوڕێكەی و دایكی و دوو خوشەكەكەی و برایەكی دەكات، بەهۆی روداوەكەوە دوانیان دەكوژێت و 3 كەسی تریش بریندار بون.

ئەوەش هاتوە: لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا دەردەكەوێت كە بیلال وەك یاریەكە خودەی سەربازی و چاكەتی گولەنەبڕی كردوەتە بەری و دەست دەكات بە تەقەكردن لە كەسوكارەكەی.

 

هه‌واڵی گرنگ