پۆلیسی ڕاپەڕین: دایكێك لەتاو مردنی كچەكەی، گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی ڕاپەڕین: دایكێك لەتاو مردنی كچەكەی، گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ شەممە كچێك بە شێوەیەكی كتوپڕ گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوا بەدوای مردنی كچەكەی دایكیشی لە تاوا گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە: بەوتەی كارمەندمان ( ایبراهیم ایسماعیل عزیز ) لە بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر خوشكەكەی بە شێوەیەكی كتوپڕ كۆچی دوایی كردووە، دایكیشی بە بیستنی هەواڵەكە باری تەندروستی تێك دەچێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

دەقی پەیامەكە:
بۆ كارمەندمان ( پ پ4/ ایبراهیم ایسماعیل عزیز ) بەداخ و پەژارەیەكی زۆرە و هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان ( فاگمە قادر رسول) وە خوشكت ( زەینەب ایسماعیل عزیز ) مان پێ گەیشت كە بەبیستنی ئەم هەواڵە خەمناكە نیگەران بووین، بۆیە بەناوی خۆم و سەرجەم ئەفسەر و كارمەندان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خۆت و خانەوادەكەت دەكەین و لە خودای گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات و ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەكەتان بێت.
عمیدی پۆلیس/ حسن سوارە
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
10/4/2021
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان

 

هه‌واڵی گرنگ