گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له‌ شنگال دۆزرایه‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له‌ شنگال دۆزرایه‌وه‌

له‌ قه‌زاى شنگال گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵى قوربانیانى ئێزدى دۆزرایه‌وه‌ كه‌ پیاوێك و ژنێك و منداڵێكى تێدایه‌ و تائێستاش نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌: رۆژى هه‌ینى گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئێزیدیه‌كان له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای "سیبای شێخ خدر" له‌ باشوری چیای شنگال دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ روفاتى 3 كه‌سى تێدایه‌ و پیاوێك و ژنێك و منداڵێكن.


به‌پێى زانیاریه‌كان: ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كاتی داگیركردنی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه‌ كوژراون، تاوه‌كو ئێستاش ناسنامه‌یان نه‌زانراوه‌.


تائێستا له‌ قه‌زاى شنگال و ده‌وروبه‌رى زیاتر له‌ 80 گۆڕى تاك و به‌ كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ قوربانیانى ئێزدى له‌كاتى داگیركردنى شنگال ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

هه‌واڵی گرنگ