تائێستا چه‌ند كه‌س له‌ عێراق ڤاكسینى كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تائێستا چه‌ند كه‌س له‌ عێراق ڤاكسینى كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌؟

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاشكرایكرد: له‌ كۆى 40 ملیۆن هاوڵاتى عێراقى تاوه‌كو ئێستا 126 هه‌زار كه‌س ڤاكسینى كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌.


عه‌بدولغه‌نى ساعدى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى ره‌سافه‌ له‌ به‌غدا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه‌: تائێستا 126 هه‌زار كه‌س ڤاكسینى كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌، ئه‌وه‌ش له‌كۆى دانیشتوانى عێراق كه‌ 40 ملیۆن كه‌سن، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مه‌ بۆ دروستبونى به‌رگرى به‌كۆمه‌ڵ.


ئه‌و به‌رپرسه‌ ته‌ندروستیه‌ رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڤاكسین هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆى كاریگه‌ریه‌ لاوه‌كییه‌كانى وه‌ك دروستبونى جه‌ڵته‌ى خوێن كه‌ تائێستا په‌یوه‌ندى به‌ ڤاكسینه‌كه‌وه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، هاوڵاتیان نایه‌ن وه‌ریبگرن.


ساعدى له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌كردوه‌: دواى ئه‌وه‌ى به‌شى یه‌كه‌م ده‌درێت له‌ هاوڵاتیان دواى 3 مانگ به‌شى دوه‌میان لێده‌درێت، رێوشوێن بۆ دابینكردنى 21 ملیۆن ڤاكسین گیراوه‌ته‌به‌ر و له‌ چه‌ند رۆژى داهاتودا ڤاكسینى كۆمپانیاكانى فایزه‌ر، ئه‌سترازینیكا و سینۆفارم ده‌گه‌ن و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن.

هه‌واڵی گرنگ