سەرۆكی هەرێم گەیشتە بەغدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی هەرێم گەیشتە بەغدا


ئەمڕۆ شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغداو بڕیارە سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.

وەك بڕیاربوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغداو لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆببێتەوەو سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا پەیوەندی بە سەردانی پێشووی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە بۆ پاریس و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا.

بەپێی زانیارییەكان كاژێر دووی دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، یەكەم دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەبێت. دواتر لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق و پاشانیش لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.

جیا لە كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەك لە عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ