کەمێک پێش ئێستا سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و، له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان بڕیاره ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.