لەتەمەنی 101 ساڵیدا، دڵزاری شاعیر كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەتەمەنی 101 ساڵیدا، دڵزاری شاعیر كۆچی دوایی كرد

 

 

(ئەحمەد دڵزار) ناسراو بە (دڵزاری شاعیر) لەنێو ماڵەكەی خۆیدا لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كردو لە زێدی خۆی لە كۆیە بەخاك دەسپێردرێت.

دڵزاری شاعیر هیچ نەخۆشییەكی نەبووەو بەهۆی بەتەمەنییەوە لەتەمەنی (101) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

دڵزار لەسەر وەسێتی خۆی لەتەنیشت مەزاری خوشكەكەی لە شارۆچكەی كۆیە بەخاك دەسپێردرێت.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، خانەوادەكەی بڕیاریانداوە مەراسیمی پرسە‌ی بۆ ئەنجام نەدەن.

دڵزار‌ ناوی تەواوی، (ئەحمەد موستەفا موحەمەد ئاغای حەوێزی) یە، لە ساڵی (1920) لە شارۆچكەی كۆیە لەدایك بووە، خوێندنی سەرەتایی تەواوكردوەو لە ناوەندی دەستی لە خوێندن هەڵگرتووە.

ساڵی (1959) بە ئەندامی یەكێتی ئەدیبانی عێراق وەرگیراوە، لە ساڵی (1970) ش بە ئەندامی یەكەم دەستەی بەڕێوەبەری یەكێتی نووسەرانی كورد هەڵبژێردراوە.

لەنێوان ساڵانی (1974 – 1979) نوێنەری بەرەی نیشتیمانی بووە لە لێژنەی هەولێردا، لەپاڵ ئەمەدا ئەندامی دەورەی یەكەمی ئەنجوومەنی یاسادانان بووە لە هەرێمی كوردستان، لە ساڵی (1975) دا بە ئەندامی ئەنجوومەنی هاوكاری عێراقی ئاشتی وەرگیرا، دواتر كوردستانی جێهێشتووەو ساڵانێكی زۆر لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە.

هه‌واڵی گرنگ