WHO : كۆڕۆنا تەشەنەی سەندووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

WHO : كۆڕۆنا تەشەنەی سەندووە

 

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناو مردن بەهۆی ڤایرۆسەكە لە سەرانسەری جیهاندا بەرزبۆتەوە، بەشێكی بەهۆی ئەوەی وا بیردەكرێتەوە هەر كە ڤاكسینەكە وەرگیرا ئیتر ڤایرۆسەكە بڵاو نابێتەوە.

نوێترین ڕاپۆرتی (WHO) پشتڕاستی دەكاتەوە زیاتر لە (133) ملیۆن و (500) هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە لەوانەشدا نزیكەی (3) ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە.

داتاكان نیگەرانی لەمەڕ بەرزبوونەوەی حاڵەتەكان لە تەواوی جیهاندا نیشان دەدەن، لە كاتێكدا ئەفریقیا بە ڕێژەیەكی كەم كەمترە لە وڵاتانی تر، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆكاری ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ چەند فاكتەرێك دەگێرێتەوە، لەوانە زیادبوونی جۆرەكانی ڤایرۆسەكە، جێبەجێنەكردنەوەی ڕێوشوێنەكانی تەندروستی گشتی و دەستپێكردنەوەی ژیانی ئاسایی كە خەڵكی پاش ماوەیەكی زۆر لە قەدەغەكردنی هاتووچۆكان تێكەڵ بوونەتەوە.

(مارگرێت هاریس) وتەبێژی (WHO) یەكێك لە گرفتەكانی تر بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە خەڵكی وا دەزانن هەبوونی ڤاكسینەكە كۆتایی بە قەیرانەكە دەهێنێت.

ئەو دەڵێت، خەڵكی بە هەڵە تێگەیشستوون، وا دەزانن ڤاكسین گواستنەوەی ڤایرۆسەكەش ڕادەگرێت. لە ڕاستیدا وا نییە، ڤاكسینەكە بۆ كەمكردنەوەی نەخۆشكەوتنی قورسە بەهۆی ڤایرۆسەكەو بۆ ئەوەیە ژمارەی مردن بەهۆی ڤایرۆسەكە كەمبێتەوە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت نزیكەی (670) ملیۆن كەس لە جیهاندا دژ بە ڤایرۆسەكە كوتراون، هەرچەندە زۆربەی ئەو ژمارەیەك لە وڵاتە دەوڵەمەندەكانن، بۆیە ڕێكخراوەكە هۆشداری دەدات كێشەیەكی زۆری كەمی ڤاكسین هەیە.

هاریس وتی: هەندێك وڵات ناتوانن هەڵمەتەكانی كوتانی (كۆڤید – 19) دەستپێبكەن بەهۆی مەترسییەكانی كورتهێنانی ژمارەی ڤاكسینەكان بە تایبەتی لە وڵاتانی گەشەسەندوودا.

هه‌واڵی گرنگ