كۆڕۆنا توركیا هەراسان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆڕۆنا توركیا هەراسان دەكات

 

 

بەپێی ئامارەكانی ئەم دواییانە پەتای (كۆڤید – 19) گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لە توركیاو ڕۆژانە زیاتر لە (55) هەزار كەس دووچاری ڤایرۆسەكە دەبن و زیاتر لە (250) كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستدەدەن.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی توركیا، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە هەتا ئێستا ئامارەكانی توشبوون و مردن ڕۆژانە گەیشتۆتە بەرزترین ئاست.

لە یەكی ئازارەوە كاتێك كۆتووبەندەكانی كۆرۆنا هەڵگیران، لە زۆربەی شارەكانی توركیا ڕێژەی توشبوون زۆر كەم بوو، ڕێكخراوە تەندروستییەكان و پسپۆڕان لەم بارەیەوە هۆشداری دەدەن كە ئەم ڕێژەیە دەستبەجێ لە ماوەی مانگێكدا بەرز بۆتەوە.

دكتۆر فاروق پاموكچو، كاتێك باس لەو بەرزبوونەوەیە دەكات دەڵێت ئەو ژمارانە جێگەی گومان نین و دەڵێت: تەنانەت لەو ژمارەیەش زیاترە كە بڵاو كراوەتەوە.

توركیا ڤاكسینەكانی سینۆڤاج و بایۆنتێك بەكاردەهێنێت دكتۆر پاموكچو لەم بارەیەوە دەڵێت : هەتا ئێستا لە توركیا زیاتر لە (18) هەزار كەس دژ بە ڤایرۆسەكە كوتراون.

لەوانەشدا زیاتر لە دە هەزاریان بەشی یەكەمیان وەرگرتووەو زیاتر لە (7) هەزاریش هەردوو بەشەكەی وەرگرتووە، هەرچەندە دەڵێت: ئەم ژمارەیە بۆ بەرگری كردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا زۆر كەمە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ