لێبوردەیی هێزی بەرگری جەستە بەهێز دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لێبوردەیی هێزی بەرگری جەستە بەهێز دەكات

هەر لەگەڵ بیر كردنەوە لە تۆڵە هێزی بەرگری (مەناعە)ی لەشت دائەبەزێت . بەڵام كاتێك بیر لە لێبوردن و بەخشین دەكەیتەوە مەناعەی لەش بەهێز تر دەبێت .
لیبوردن ، لێخۆشبون (العفو)
لێبوردەیی سیفەتێكی خودای تەنهایە هەر ئەو خودایەیە بەندەكانی دەبەخشێت لە تاوان و سەرپێچی كردن.وە خودای گەورە زۆر ئەم سیفەتەی خۆش دەوێت .
وە پێغەمبەری ئازیزمان فەرمانی پێكردوین كە هەمیشە لێبوردەبین وە خۆشی درودی خوای لەسەر بێت سیفەتی لێبوردەی لە ژیانی ڕەنگی دابۆوە هەروەك لە گەورەترین سەركەوتن دا كە موسوڵمنان زاڵبون بەسەر كافرەكان لە ڕۆژی فەتحی مەكەدا بڕیاری لێبوردنی دا بۆ هەمویان هەر بەم هۆیەوە كۆمەڵ كۆمەڵ و دەستە دەستە خەڵكی ڕوی كردە نێو ئەم ئیسلامە پیرۆزە.
وە ئەمڕۆ دوای پێشكەوتنی جیهان لە هەموو بوارێكەوە .زاناكان لە وڵاتانی خۆرئاوا تێبینی شتێكی سەرسورهێنەر ئەكەن ئەویش ئەوەیە كە ئەو كەسانەی هەمیشە لێبوردەن ئەوە زۆر بەكەمی توشی نەخۆشی دەبن.
بۆیە دوای لێكۆڵینەوەی چڕو پڕ دەركەوت كە ئەو كەسانەی هەمیشە لێبوردەو بەخشندەن جیهازی بەرگری لەشیان (جهاز المناعە )زۆر بەهێز ترە لە چاو كەسانی تر .
گەر سەیر گەین زۆرترین نزاو دوعای پێغەمبەری ئازیزمان درودی خودای لەسەر بێت بەتایبەتی لە ڕەمەزان دا و لە شەوانی قەدردا (اللهم انك عفو تحب العفو فاعف عنی) واتە خودایە تۆ لێبوردەی وە لێبوردنت خۆش دەوێت خودایە لێمان ببورە .
وە خودای گەورە شتێكی خۆشناوێت مەگەر خێری ئێمەی تێدا نەبێت ،
جا لێكۆڵەرەوەكان بۆیان دەركەوت كە مرۆفی لێبوردە جیهازی بەرگری لەشی بەهێزترە .
لەبەر ئەوەی مرۆف كاتێك توڕە دەبێت یان بیر لە تۆڵەكردن دەكاتەوە لەو ساتەدا لەشی مرۆف دەكەوێتە حاڵەتی ئامادەباشی و چاوەڕوانی ڕوبەروبونەوە و ڕوداوێكی نا ئاسایی دەكات .
بەم هۆیەوە لەش خێراترو زیاتر خوێن دەچوڵێنێت و فشاری بۆ دێت .وە هۆرمۆنەكان بە ڕێژەی زیاتر دەر ئەكات .لەم كاتەدا پاڵەپەستۆی خوێن بەرز دەبێتەوە. جهازی هەزم كردن لەكار دەوەستێت.جیهازی هەست ماندو دەبێت .ماسولكەكان گرژ دەبن و دەشێوێن. ئەمەش هەموی وەك خۆ ئامادەكردنێكی لەشە بۆ تۆڵە كردنەوە،،
ئەم جۆرە ڕوداوانە بەسەر لەش و چەستەی مرۆف و دووبارە بونەوەی دەبێتە هۆی تێكچون باری چەستە و دەرونی مرۆف دەبێتە بێ هێزكردنی جیهازی بەرگری لە لەشی مرۆفدا .
كەچی تەنها بە لێبوردن و بەخشندەیی هیچ كام لەم گۆڕانكاریانە بەسەر چەستەدا نایەت و ئەمەش دەبێتە هۆی بە هێز بونی جیهازی بەرگری لەشت بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و بەهێز و هاوسەنگی لەشت تێك ناچێت.

 

هه‌واڵی گرنگ