وەزیری تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت: یەكەم كاروانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر لە ئەمریكاوە گەیشتە عێراق كە ٥٠ ھەزار دۆزە.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستیی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ٥٠ ھەزار دۆز ڤاكسینی دژەكۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر وەك قۆناغێكی یەكەم لە ئەمریكاوە گەیشتووەتە عێراق.
ووتیشی: لە سبەی دووشەممەوە، ڤاكسینی ڤایزەر لە سەرجەم نەخۆشخانە و بنكەكانی تەندروستیی بەردەست دەبێت.