ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی دوو مانگی رابردووی میانماردا كوژراون گه‌یشته سه‌رووی 700 كه‌س.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ توندوتیژی هێزه‌كانی سوپای میانمار دژی خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه و ژماره‌ی خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كان گه‌یشتوه‌ته 701 كه‌س.
هاوكات به گوێره‌ی رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌رانی میانمار ده‌ستگیركراون و فه‌رمانی گرتنیش بۆ 656 كه‌س ده‌رچووه.
رۆژی شه‌ممه له خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی میانمار 82 كه‌س كوژران.
خۆپیشاندانه‌كانی میانمار دوای ئه‌وه ده‌ستیپێكرد، كه له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا سوپا كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێدراوی وڵاته‌كه‌دا كرد.
سه‌رباری داواكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سوپای میانمار به‌رده‌وامه له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی حكومه‌تی مه‌ده‌نی و هه‌ڵبژێردراون.