ئەندامانی دادگای فیدراڵی سوێندی یاسایی دەخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەندامانی دادگای فیدراڵی سوێندی یاسایی دەخۆن

 

 

سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبەردەم سەرۆك كۆماردا سوێندی دەستوورییان خواردو بڕیارە دادگاكە وەك یەكێك لە دامەزراوە دەستورییەكانی عێراق بە سەرۆك و ئەندامی نوێوە دەستبەكاربێت.

لە مەراسیمێكدا سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بەردەم (د. بەرهەم ساڵح)، سەرۆك كۆماری عێراق، سوێندی دەستوورییان خوارد، بەئامادەبوونی دادوەر (فائق زێدان) سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.

دوای كۆتایهاتنی مەراسیمەكە سەرۆك كۆمار بۆ ئەندامانی دادگای بالای فیداڵی رایگەیاند، عێراق هەنگاوێكی گرنگی بڕیوە بۆ تەواوكردنی یەكێك لە گرنگترین دامەزراوە دەستوورییەكانی، هەروەها ئاماژەشیكرد بەوەی دادگای باڵای فیدراڵی پارێزەرێكی ئەمینە لەسیستەمی دیموكراسی و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەكان و زامنكردنی جێبەجێكردنی یاساو پاراستنی دەستوورو چاودێریكردنی یاساو دەستوورو سیستەمی حكومڕانی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ