كوردیو
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لەبارەی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەشێوەی زۆرەملێ روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت،" پێشنیازێك هەیە بۆ ئەوەی وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا بكرێتە زۆرەملێ، بە تایبەتی بۆ چەند چینێكی دیاریكراو".
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند،"بەهۆی ئەوەی پێشوازییەكی ئەوتۆیان لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەدی نەكردووە بۆ وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا، لە كاتێكدا پەتای كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێرا بەناو هاووڵاتییاندا بڵاو دەبێتەوە و مەترسییەكانی بەرەو زیادبوون دەچێت،لەئێستادا بژاردەی سەپاندنی پێكوتەی كۆرۆنا بەسەر هاووڵاتییاندا لە ئارادایە".
ئاماژەی بەوەشدا،" پێشنیازێك هەیە بۆ ئەوەی وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا بكرێتە زۆرەملێ، بە تایبەتی بۆ چەند چینێكی دیاریكراو، لەوانەش كرێكار و كارمەندانی چێشتخانەكان، كارمەندانی مۆڵەكان و ماركێتەكان، هەروەها كارمەندانی تەندروستی و دەرمانخانەكان، سەرباری كارمەندانی دەزگاكانی دەوڵەت، بۆ ئەمەش پەیوەندییان بە وەزیرەكانی حكوومەتەوە كردووە".
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی و ژینگەی عێراق ،تا ئێستا 924 هەزار و 946 کەس له سەرتاسەری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 814 هەزار و 853 کەس چاکبوونەتەوە و 14 ههزار و 713 کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.