به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی گۆڕانكاری له كه‌ش وهه‌وا عێراق ساڵانه (100) هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌ده‌ست ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی زۆر بەکارهێنانی خاک و بەهۆی دووبارەبوونەوەکانی سیستمی کشتوکاڵ و ئاودێری و خوێکردنی خاکه‌وه رووده‌دات، له‌گه‌ڵ كه‌می باران و كه‌م به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان.
لەمبارەیەوە د. عه‌لی حه‌نوش، له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی خاك له زانكۆی موسه‌ننا رایگەیاندووە: كێشه‌ی به بیابانبوونی عێراق پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی ستراتیژی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی خاكه‌كه بكرێت و گه‌شه‌ی پێبدرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: هه‌ندێك بابت هه‌یه پێویست گرنگی زیاتری پێبدرێت، وه‌ك دهشتییهكان و له‌وه‌ڕگه‌كان، تا بتوانین سوود له له ئاوی ژێرزه‌وی وه‌ربگرین و چاره‌سه‌ری وشكه‌ساڵی پێبكه‌ین و ئاستی به بیابانبوون كه‌م بكه‌ینه‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی "موستقله"، پسپۆڕانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێیانوایه، زیادبوونی به بیابانبوونی خاكی عێراق، به‌هۆی كه‌می باران بارین و كه‌م به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوراته له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، كه رێژه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی له عێراق به نیوه كردووه.