سعوودیە رەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە هەردوو حەرەمی پیرۆزدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سعوودیە رەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە هەردوو حەرەمی پیرۆزدا

شای سعوودیە رەزامەندی دا لەسەر ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە هەردوو حەرەمی پیرۆز بە مەرجی كەمكردنەوەی ركاتەكانی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.

سەرۆكایەتی گشتیی كاروباری مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر (درودی خودای لەسەر بێت) كە سەرپەرشتیی كارەكانی هەردوو حەرەمی پیرۆز لە مەككە و مەدینە دەكات لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: شا سەلمان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە هەردوو حەرەمی پیرۆز بە مەرجی كەمكردنەوەی ركاتەكانی بۆ ١٠ ركات لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.

لە ساڵانی رابردوودا، نوێژی تەراویح لە هەردوو حەرەمی پیرۆز ٢٠ ركات بوو لەگەڵ سێ ركات نوێژی ویتر.

لە راگەیەندراوكەی سەرۆكایەتی كاروباری هەردوو حەرەمی پیرۆز ئاماژە بەوە كراوە كە رێكارەكانی خۆپارێزی لە پێشوازیی میوانان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەردەوام دەبێت.

 

بەپێی دوایین ئامارەكان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سعوودیە گەیشتووەتە ٣٩٨ هەزار و ٤٣٥ تووشبوو كە شەش هەزار و ٧٥٤یان گیانیان لەدەستداوە و ٣٨٣ هەزار و ٣٢١ كەسیان دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی چاكبوونەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ