چۆنیەتی خۆپاراستن لەسەرئێشە لەكاتی بەڕۆژووبوون بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆنیەتی خۆپاراستن لەسەرئێشە لەكاتی بەڕۆژووبوون بزانە

 

لەمانگی رەمەزاندا زۆر جار مرۆڤ تووشی سەرئێشە دەبێت لەكاتی بەرۆژووبوون یاخود لەدوای بەربانگ كردنەوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە.

ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لەسەرئێشە لەمانگی رەمەزان:

* خورادنی ژەمی پارشێو ، چونكە ئەو ژەمە زۆر گرنگە.
* زیاتر خواردنی خۆراكی تەندروست و میوە و سەوزە.
* دووركەوتنەوە لەو كارانەی دەبنە هۆی فشاری دەروونی و توڕەبوون.
* بەكارهێنانی چاویلكە و كڵاو بۆ خۆپاراستن لەبەركەوتنی خۆر لەرۆژدا.
* خەوتن بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی پێویست و رێكخستنی كاتی خەوتن.
* قەرەبووكردنەوەی ماوەی بەرۆژوبوون بەبڕی پێویست و هەمەچەشنی خۆراك.
* خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنی لەنێوان بەربانگ كردنەوە و پارشێو.
* كەمكردنەوە یاخود وازهێنان لەخواردنەوەی ماددە ووریاكەرەوەكانی وەك چاو و قاوە و نیسكافی و خواردنەوە گازییەكان.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

هه‌واڵی گرنگ