واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕینی مووچە دەكرێت، فراكسیۆنێك واژۆ ناكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕینی مووچە دەكرێت، فراكسیۆنێك واژۆ ناكات

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵدەسێت بە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕینی مووچەو هیچ پەرلەمانتارێكی پارتی نوسراوەكەی واژۆ نەكردووە.

سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: توانیمان واژوی 43پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان كۆبكەینەوەو ئەمڕۆ ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانمان كرد.

سەبارەت بەهۆكاری كۆكردنەوەی ئەو واژۆیانە، سەرچنار ئەحمەد ووتی: داوای هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچە دەكەین بۆ ئەو مەبەستە داوای كردوە پەرلەمان كۆبونەوەیەكی تایبەت بەوپرسە گرێ بدات و هەموو فراكسیۆنەكان واژویان كردوە، بەڵام هیچ پەرلەمانتارێكی پارتی واژوی یاداشتەكەیان نەكردوە بۆهەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ