زیاتر لە 150 هەزار واژۆ بۆ بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی گەیەندرایە بەغدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیاتر لە 150 هەزار واژۆ بۆ بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی گەیەندرایە بەغدا

سەرۆكی دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ واژۆكانی بەهەرێمكردنی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین گەیەنراوەتە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەغدا.

بەیار عومەر عەبدوڵا سەرۆكی دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:" دوا قۆناغ، پێشكەشكردنی ئیمزاكانی بەهەرێمكردنی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەغدا".

ئەوەشی خستەڕوو: چاوەڕانی وەڵامن، لە ئایندەدا كۆمسیۆن وەڵامیان دەداتەوە بۆ ئەوەی پرسی بەهەرێمكردنی ئەم دەڤەرە بخەنە ڕاپرسی گشتییەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ