بەغدا لە داخستنی دوو كەمپی تایبەت بە كەسوكاری داعش پاشگەز دەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغدا لە داخستنی دوو كەمپی تایبەت بە كەسوكاری داعش پاشگەز دەبێتەوە

یاریده‌ده‌رى پارێزگاری مووسڵ رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق بڕیاری داخستنی ھەردوو كەمپی جەدعا و خەمسای تایبەت بە خێزانەكانی داعشی لە مووسڵ دابوو، بەڵام لە ئێستادا بە ھۆی ئەوەی دەزانن داخستنی ئەو دوو كەمپە دەبێتە كێشە بۆ مووسڵ، لەو بڕیارە پاشگەز بوونەتەوە.

رەفعەت سمۆ راگەیاند: "دوو كەمپی خێزان و كەسوكارەكانی داعش لە مووسڵ ھەن، كە دوو ھەزار خێزان لە خۆ دەگرێت و حكوومەتی عێراق بڕیاری دابوو سەرجەم كەمپەكان دابخات و لەنێویاندا ئەو دوو كەمپەش، بەڵام دواتر حكوومەت زانی كێشەی بۆ دروست دەبێت و ئەو خێزانانە بێنە ناو مووسڵ گرفت دروست دەبێت، چونكە زۆریان ناتوانن بچنەوە ناوچەكە بە ھۆی كێشەی عەشائیری یان داوا كراون، لەبەر ئەوەی خەڵكی زۆریان كوشتووە و لە شوێنەكانی دیكەش ناتواندرێت چاودێرییان بكرێت، بۆیە حكوومەت پاشگەز بووەتەوە لەوەی ئەو دوو كەمپە دابخات".

سمۆ گوتیشی: "حكوومەتی عێراق پێویستە بڕیارێكی نوێ لەبارەی ھەردوو كەمپی جەدعا و خەمسە كە تایبەتن بە كەسوكاری داعش، بدات و چارەسەرێكی بۆ بدۆزرێتەوە، بە جۆرێك نەبنە كێشە بۆ خەڵكی مووسڵ، چونكە ئەمانە ھێشتا مەترسیدارن و ئەگەر كەمپەكانیان دابخرێن، كێشەی گەورەی لێ دروست دەبێت، ھەر بۆیەش حكوومەتی عێراق بڕیارەكەی راگرتووە و لە داخستنیان پاشگەز بووەتەوە".

دەشڵێ: "ئێمە ھەر لە سەرەتاوە ئەو كارەمان بە ھەڵە زانی، چونكە دەمانزانی دەبێتە كێشە، بەڵام حكوومەتی عێراق بڕیاری دابوو و دواتریش ھەر خۆیان لە بڕیارەكە پەشیمان بوونەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ