بەڕێوەبەرایەتیەكی تەندروستی هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڕێوەبەرایەتیەكی تەندروستی هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان


بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت: ئامارەكانی كۆرۆنا بە رادەیەكی مەترسیدار بەرزبونەتەوە و پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویكردەوە: ئامارەكانی كۆرۆنا بە رادەیەكی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەك رێژەی توشبون گەشتوەتە ١٢٪‏، واتا لە ھەر سەد كەسێك كە پشكنینیان بۆ دەكرێت ١٢ كەسیان توشبوی نەخۆشیەكەن. ھاوكات رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەكە زۆر زیادیكردوە و تەنھا لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (٥) ھاوڵاتی بە نەخۆشیەكە گیانیان لەدەستداوە لە سنورەكەمان دا.

ئەوەشی خستەڕوو:: داواكارین ھاوڵاتیان ئەم ئامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێكارەكانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بكەن، بەشێوەیەك دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێكەڵیی زۆر، ھەروەھا ماسك بەكاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.

ئاماژەی بەوەشكۆرد: ئەم رێكارانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و توندوتۆڵتر بكرێت لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەكەمان بە سەلامەتی و ئاسوودەیی تێپەڕێت.

هه‌واڵی گرنگ