کەرکوک: پیلانێکی داعش پوچەڵکرایەوە و حەوت چەکداریش دەستگیرکران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەرکوک: پیلانێکی داعش پوچەڵکرایەوە و حەوت چەکداریش دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک لە پڕۆسەیەکی سەرکەوتووی خێرادا توانیان حەوت چەکداری داعش لە ناوەندی شارەکە دەستگیربکەن.

سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگری کەرکوک  راگەیاند، هێزەکانیان لەچوارچێوەی پڕۆسەیەکی سەرکەوتووی خێرادا لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، حەوت چەکداری باڵای سەر بەداعشیان لە شارەکە دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چەکدارانە پیلانی هێرش و بەئامانجگرتنی چەن شوێنێکیان هەبووە لەمانگی ڕەمەزاندا کە بە دەستگیرکردنیان پیلانەکە پووچەڵکراوەتەوە، لەئێستاشدا رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بەمەبەستی لێکوڵینەوە لەگەڵیان.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەو تۆڕە پێشتر چالاکیان لە دەورووبەری کەرکوک هەبووە و کەسانی داواکراویان تێدایە.

لەلایەکی ترەوە لە ناحیەی ریازی سەربە قەزای حەویجە، هێزە ئەمنییەکان توانیان ئەندازیارێکی تایبەت بە دروستکردنی بۆمبی چێندراو دەستگیربکەن و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەتاوانەکانیدا ناوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە هاوکاری چەکدارانی داعشی کردووە لە دروست کردنی دەیان بۆمبی چێنراو.

 

هه‌واڵی گرنگ