وه‌زیری دارایی هه‌رێم رێژه‌ی لێبڕینی مووچه‌ی ئاشكراكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زیری دارایی هه‌رێم رێژه‌ی لێبڕینی مووچه‌ی ئاشكراكرد

كوردیو
 
وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌باره‌ی رێژه‌ی لێبڕینی مووچه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت،"لێبڕینی مووچه‌ به‌هه‌مان رێژه‌ی مانگی پێشوو به‌رده‌وام ده‌بێت‌".
 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12-4-2021 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌کانی دارایی و وزە و سامانە سرووشتییەکان رایگەیاندووه‌،"لێبڕینی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەردەوام دەبێت و 21% ده‌بێت".
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،" حکومەتی هەرێم لە وادەی خۆیدا و له‌ 25-4-2021 بە لێبڕینی 21% مووچە دابەشدەکات".
 
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،"ناتوانن بەبێ لێبڕین مووچه‌ دابەش بکەن چونکە ئەو بودجەیەی بەغدا دەینێرێت، بەشی مووچەی 682 هەزار فەرمانبەر دەکات، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەری هەیە".
 
 

هه‌واڵی گرنگ