وەزارەتی تەندروستیی ئاماری نوێی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ دووشەممە 12-4-2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه،" له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هه‌زار و چوار پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام هەزار و 158 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و 460 کەسیش چاکبوونەتەوە".
هاوكات، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 12 توشبووی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان لەدەستداوە.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 133 هەزار و 428 کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 114 هەزار و 439 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و 799 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.