لەبارەی نوێژی تەراویح داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی ئەوقاف دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی نوێژی تەراویح داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی ئەوقاف دەكرێت

 

 

 

دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف كۆمەڵێك ڕێنمایی دەركرد بۆ مانگی رەمەزان، یەكێك لە بڕگەكانی باسی لەوەكردووە، كە بۆ نوێژی تەراویح نابێت هۆڵی ئافرەتان كراوە بێت، بۆ ئەو مەبەستە دوو پەرلەمانتاری خولـی پێشوو داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی ئەوقاف دەكەن.

سڵاوی خواتان لێبێت،

مانگی پیرۆزی رەمەزان، دەروازەی مەعنەوی و ئیمانییە بۆ هەموو موسڵمانان بێ جیاوازی رەگەز، دینداری و ئیلتیزامیش لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، كاڵایەك نییە وەبەر پیاوان كرابێ و ئافرەتان لێی بێ بەش بن.

چەندین ساڵە تەروایح كە بەشێكی گەورە و گرنگی كەشی ئیمانی رەمەزانە، ئافرەتان و پیاوان پێكەوە تیێدا بەشدارن، مزگەوتەكان، بە دایكان و خوشكانی ئیماندارەوە ئاوەدانتر بووە لە رەمەزاندا، بۆیە داخستنی دەرگای مزگەوت تەنها بە رووی ئافرەتاندا بە كارێكی خراپ دەبینین و گلەیی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، ئەسڵ وایە ئەم جیاكارییە رەگەزییە نەكرێت و گواستنەوەی نەخۆشی كۆرۆنا هیچ پەیوەندی بە ئافرەت و پیاوەوە نییە، كەواتە بۆ هۆڵی ئافرەتان دابخرێت، گەر باسەكە سونەت بوون و لەسەر نەبوونە، تەراویح بۆ پیاوانیش سونەتە،

ئەم كارەی وەزارەت پێچەوانەی فەرمایشی حەزرەتی رسول اللە ﷺ كە ئیمامی بوخاری و ئیمامی موسلمیش لە سەحیحەكانی خۆیاندا هێناویانە : لا تَمْنَعُوا إما‌وَ اللهِ مساجِدَ اللهِ ..

بۆیە داواكارین ، وەزارەت لەم بڕیارە پاشگەز بێتەوە و دەرگای مزگەوتەكان بەرووی ئافرەتانیشدا بكرێنەوە..

والسلام علیكم و رحمە الله و بركاته

سەمیرە گۆران

هاوڕاز شێخ ئەحمەد خۆشناو

(پەرلەمانتارانی خولی سێهەمی پەرلەمانی كوردستان)

 

هه‌واڵی گرنگ