نرخی نەوت دهستی بە بەرزبوونهوه كرد و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 15 سەنتە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12-4-2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات نرخی بەرملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 60 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
جێگەی باسە،لەگەڵ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بە ناجێگری ماوەتەوە و هێشتا بە تەواوی سەقامگیر نەبووە.