به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانیی هه‌ولێر، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە 15 هەزار کارتی نیشتمانی گەڕاوەتەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە" 15 هه‌زار كارتی نیشتمانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی په‌نجه‌مۆریان كردووه و سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانیان كرده‌وه تا ڕۆژی 28-2-2021 ، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتەکانیان، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن".
باس لەوەشکراوە، ڕۆژانه له كاتژمێر 2ـی پاش نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 6ـی ئێواره بۆ پێدانەوەی کارتەکان دەوام دەکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویسته هاووڵاتییان ئه‌م پێداویستییانه له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن:
1- ڕەگەزنامەی عێراقی
2- پێناسەی باری شارستانی
3- پسووله‌ی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی