بەپێی دوایین زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، بەلەمێك كە ٣٤ كۆچبەری لەخۆگرتبوو لە نزیك سنوری وڵاتی "جیبوتی" ژێرئاوكەوت.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: بەلەمێك لە وڵاتی یەمەنەوە بەڕێكەوتووە و بەدەست كەسانی قاچاخچییەوە بوەو بەپێی پێشبینیییەكانیش ٦٠ كۆچبەر لە نێو بەلەمەكەدا بوون و ٣٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا ڕێژەی ژێرئاوكەوتنی بەلەم لە نزیك وڵاتی "جیبوتی" بەرزبووەتەوە، بە تایبەتی خەڵكی وڵاتانی ئەسیوبیا و سۆماڵن كە بەهۆی جەنگەوە هەڵدێن و بە ئومێدی دۆزینەوەی كار ڕوو دەكەنە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و پێشبینی دەكرێت بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەو كۆچبەرانە شكستیان هێنابێت لە گەیشتن بە سعودییە و لەسەر سنوری یەمەندا بەجێمابن. دواتر لەكاتی گەڕانەوەیان گیانیان لەدەستدابێت.