سلێمانی..ڕۆژانە نزیکەى هەزار سەر ئاژەڵ سەردەبڕدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی..ڕۆژانە نزیکەى هەزار سەر ئاژەڵ سەردەبڕدرێت

بەڕێوەبەری ڤێنتێنەری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانە نزیکەى هەزار سەر ئاژەڵ لە سلێمانى سەردەبڕدرێت و لەبازاڕەکان ساغ دەکرێتەوە، سەرەڕاى ئەو گۆشتە بەستووەى هاوردە دەکرێت.

بەگوێره‌ی پێگەى فەرمى ژورى بازرگانی‌ و پیشەسازی سلێمانى، ئاری سەلاحەدین، بەڕێوەبەری ڤێنتێنەری سلێمانی رایگەیاندووە، ڕۆژانە 700 بۆ 800 سەر ئاژەڵی بچوک سەردەبڕێت لەگەڵ 120 سەر ڕەشەوڵاخ، کە گۆشتەکەی دێتەوە ناو شاری سلێمانی بەمەبەستی بەکارھێنان لە دوکانەکانی گۆشت فرۆشتن‌و مۆڵ‌ و ڕیستورانتەکان سەرف دەکرێت و بڕەکەى بە گوێرەی وەرزەکان دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەری ڤێنتێنەری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، جۆرێکى دیکەى گۆشت کە ساغ دەکرێتەوە گۆشتى بەستووە کە لەوڵاتانی ئۆکرانیاو بەرازیلەوە ھاوردە دەکرێت، بەڵام ھاوردەکردنی گۆشتی بەستوو ھەمیشەیی نییە لەبەر ئەوەی ھەندێکجار لەو وڵاتانە نەخۆشی‌و پەتا بڵاودەبێتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ