به گوێرهی نوسراوێك ،وەزارەتی تەندروستی عیراق بڕیاریدا دەرماڵەیەكی زیادە بۆ دەرچووانی پەیمانگا پزیشكییەكان خەرج بكات.
ئهمڕۆ چوار شهممه 14 ی نیسانی 2021 به گوێرهی نوسراوێكی فهرمی وەزارەتی تەندروستی عیراق، كە فەرمانگەی گشتی تەندروسستی نەینەوا فەرمانی كارگێڕی پێ دەركردووە، بڕیار دراوە بە خەرج كردنی دەرماڵەی مەترسی بەڕێژەی 30%ی مووچەی بنەڕەتی بۆ دەرچووانی پەیمانگا پزیشكییەكان.
له نوسراوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو، ئەو دەرماڵەیە سەرجەم دەرچووانی پەیمانگای پیزشی لە بەشە كارگێڕییەكانیش وەك (نووسەر، یاریدەدەری تێبینەر، ئامار، یاریدەدەری ئامار و چەند بەشێكی دیكە) دەگرێتەوە.