نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

كوردیو

نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و  لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 53 سەنتە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-4-2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش بەراورد بە كاتی داخستنی بازاڕ لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بەرزبوونەوەی  تۆماركردووە.

هاوكات نرخی بەرملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 63 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

جێگەی باسە،لەگەڵ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بە ناجێگری ماوەتەوە و هێشتا بە تەواوی سەقامگیر نەبووە.

 

هه‌واڵی گرنگ