سعودیە نیگەرانە لە هەنگاوەكانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سعودیە نیگەرانە لە هەنگاوەكانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم

سعودیە نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە نیازی ئێران بۆ دەستكردن بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی لە سەدا 60، وتی ئەمجۆرە هەنگاوانە ناكرێت وەكو بەشێك لە بەرنامەی ناوەكی ئاشتیانە سەیری بكرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا كە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوییان كردۆتەوە داوا لە ئێران دەكات " خۆی بەدووربگرێت لە زیادكردنی گرژییەكان و ئاسایشی ناوچەكە نەخاتە مەترسییەوە." هەروەها داوای لە تاران كرد بەجددیی بەشداری لە دانوستانەكانی ئێستای هێزە جیهانیەكاندا بكات سەبارەت ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ساڵی 2015 .

لە بەیاننامەكەدا هاتووە دەڵێت " پێویستە لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگەنە ڕێكەوتنێك لەگەڵ ئێران بە كۆمەڵێك كۆتوبەندی بەهێزتر و درێژترەوە."

لە ماوەی ڕابردوودا ئێران ڕایگەیاند بەنیازە بەڕێژەی لە سەدا 60 یۆرانیۆم بپیتێنێت، بەوەش نزیك دەبێتەوە لەو ڕێژەیەی كە پێویستە بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوەكی كە دەكاتە لە سەدا 90. ئەم ڕاگەیاندنەی ئێران دوای ئەوە هات تاران ئیسڕائیلی تۆمەتبار كرد بە تۆمەتی تێكدانی كارخانەیەكی سەرەكی ناوەكیی وڵاتەكە.

سعودیە و هاوپەیمانەكانی لە كەنداو، كە هەمیشە نیگەران بوون لە موشەكە باڵیستیكیەكانی ئێران و بریكارەكانی لە ناوچەكەدا، پشتیوانیان لە بڕیارەكەی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دانۆڵد ترامپ كرد بۆ كشانەوە لە ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ئێران و دووبارە سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئەو وڵاتەدا.

بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە باس لەوەش دەكات " هەر ڕێكەوتنێك پێش ئەوەی واژۆ بكرێت دەبێت بە چاوی نیگەرانیی وڵاتانی ناوچەكەوە سەیر بكرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

 

هه‌واڵی گرنگ